فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سۆران: سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه
به‌دواداچوون بۆ بڕینه‌وه‌ی سه‌دان داری به‌ڕوو له دۆڵی ئاكۆیان ده‌كرێت
964+
ژێوار خدر
لە دۆڵی ئاکۆیانی قەزای رواندز سه‌دان دره‌ختی داربه‌ڕووی ته‌ڕ به شێوازێكی نایاسایی بڕاونەتەوە و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆرانیش بەدواداچوون دەکات و بەدوای بکەرەکەیدا دەگەڕێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران رایگەیاند، به هاوكاری پۆلیسی دارستان و ژینگەی رواندز، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و رووبه‌ڕوو كردنه‌وه‌ی ئەو کەسانەی دارەکانیان بڕیوەتەوە به یاسا سه‌ردانی مه‌یدانی دۆڵی ئاكۆییانیان كردووە له قه‌زای رواندز.
دەشڵیت، ئه‌م سه‌ردانه دوای چه‌ند رۆژێك له به‌دواداچوونی ورد دێت، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی راستی بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كان بسه‌لمێنن.
روونیشیکردووەتەوە، سه‌دان دره‌ختی داربه‌ڕووی ته‌ڕ به شێوازێكی نامرۆڤانه و نایاسایی بڕاونه‌ته‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م به‌دواداچوونه ئه‌وه‌یه كه به زووترین كات سه‌رپێچیكاران بدۆزرێنه‌وه و رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه و سزای پێویست وه‌ربگرن، به مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه.