هەڵبژاردنی عێراق

 لەگەڵ داخستنی دەرگا تانەكان گەیشتە زیاتر لە 800

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بۆ زیاتر لە 800 تانە بەرزبووەتەوە.

وتەبێژی کۆمیسیۆن جومانە ئەلغەلەی لە راگەیاندراوێكدا لە گرووپی رۆژنامەنووسان لە واتساپ بڵاویكردەوە، :”ژمارەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 2025 بۆ زیاتر لە 800 کەس بەرزبووەتەوە.”

ئاماژەی بەوەش کرد، “پێشکەشکردنی تانەکان ئەمڕۆ لەگەڵ تەواوبوونی دەوامی فەرمی، کۆتایی هات، بەڵام هەندێک لە فەرمانگەکان هێشتا بەردەوامن لە ناردنی تانەكان”.

دووشەممەی رابردوو 17.11.2025 کۆمسیۆنەكە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند و سێ رۆژیش دیاریی كرد بۆ تانەدان لە ئەنجامەكان.

هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق لە 11.11.2025 بەڕێوەچوو، كە حەوت هەزار و 744 كاندید ركابەرییان لەسەر 329 كورسی پەرلەمانی عێراق كرد.

تانەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق گەیشتە 400

تانەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق گەیشتە 400