وەستایەکى  لە هەولێر

نزیکەى نیو سەدەیە لەناو مێشکى تەلەفزیۆن ئیش دەکات

964+

وریا فەتاح

لە رۆژى جیهانى تەلەفزیۆندا، وەستایەکى شارەزاى ئەو بوارە باس لەوە دەکات، تەلەفزیۆنەکانى جاران کوالێتیان باشتر بوو و تواناى بەرگەگرتنیان زیاتر بوو، باس لەو چێژ و خۆشیانەش دەکات کە تەلەفزیۆن لە رابردوودا هەیبوو.

رۆژی 21ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانی تەلەفزیۆن دیاریکراوە، کە رۆژێکە بۆ بەرزڕاگرتنی رۆڵی گرنگی تەلەفزیۆن لە ژیانی مرۆڤایەتیدا.

سەید سەلام نەجمەدین، وەستایەکى شارەزا و کۆنى هەولێرە، وەکخۆى دەڵێت،”نزیکەى نیو سەدەیە لەناو مێشکى تەلەفزیۆن ئیش دەکەم”.

وەستا سەلام بە 964ـى وت،”لە 1978ـەوە دەستمکردووە بە چاککردنەوەى تەلەفزیۆن، کە ئەوکاتە تەنیا سێ وەستا لە هەولێر هەبوون، لەماوەى ئەو 47 ساڵەدا هەزاران تەلەفزیۆنم چاککردووەتەوە و لەگەڵ تەلەفزیۆن ژیاوم”.

بەوتەى وەستا سەلام، تەلەفزیۆنى جاران تواناى بەرگەگرتنیان زیاتر بوو لەو تەلەفزیۆنانەى ئێستا، هەر بەرگەگرتن نان وەک دەڵێت: چێژى تەلەفزیۆن لەوکاتەدا زیاتر بوو لە ئێستا، چونکە ئەوکات کەم بوو و هەمووان لە دەورى شاشەیەک کۆدەبوونەوە.

964 دوای نزیكەی 70 ساڵ چیرۆكی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێر...

964 دوای نزیكەی 70 ساڵ چیرۆكی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێراقتان بۆ دەگێڕێتەوە