لە نزیک پارکی شاری یاری

ئەمڕۆ لە هەڵەبجە نەوتی ماڵان دابەش دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

ئەو هاوڵاتیانەی دەڤەری هەڵەبجە کە بەشە نەوتی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، فریای خۆتان کەون و ئەمڕۆ وەریگرن با نەفەوتێ.

قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.11.2025 لە نزیک پارکی شاری یاری نەوت دابەش دەکرێت، بۆیە ئەو هاوڵاتیانەی بەشە نەوتیان وەرنەگرتووە، بڕۆن وەریبگرن.

بەپێی دوایین راگەیەنراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، تا ئێستا، زیاتر لە 67 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 337 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابەش کراوە.

لە سەنتەری شاری هەڵەبجە نەوت دابەش دەکرێت

لە سەنتەری شاری هەڵەبجە نەوت دابەش دەکرێت

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە فڕیوە

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە فڕیوە