"هاوپەیمانی ئەمریکا و سعودیە لەهەموو کاتێک بەهێزترە"

ترەمپ: رەنگە بەمزووانە لەگەڵ ئێران بگەینە رێککەوتن

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە بەمزووانە لەگەڵ ئێران بگەنە رێککەوتن، میدیای ئێرانیش ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە دەوترێت تاران بڕیاریداوە چالاکییە ئەتۆمییەکانی رابگرێت.

دوو رۆژە محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە لە ئەمریکایە و لەلایەن دۆناڵد ترەمپ و کاربەدەستانی ئەو وڵاتەوە پێشوازییەکی شاهانە و گەرموگوڕی لێکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19.11.2025 دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “شازادە محەمەد بن سەلمان سەرکردەیەکی بوێرە پابەندە بە پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، پێکەوە بناغەکانی بەهێزکردنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان سعودیە و ئەمریکامان داناوە”.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا هاوپەیمانی ئەمریکا و سعودیە زیاتر لەهەموو کاتێک بەهێزترە و بڕیاریش وایە رێککەوتنێک بە بەهای 270 ملیار دۆلار واژۆ بکەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ترەمپ وتی، “ئێرانییەکان رێککەوتنێکیان دەوێت، ئێمەش دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانمان بەتەواوەتی وێران کرد، پێدەچێت بەمنزیکانە لەگەڵیان بگەینە رێککەوتن”.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ میدیاکانی ئێران ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردەوە کە دەوترێت، ئێران بڕیاریداوە بەمەبەستی رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا، چالاکییە ئەتۆمییەکانی بەتەواوەتی رابگرێت.

ترەمپ: ئیسرائیل وەزعی باشە و ئێران دەناڵێنێت

ترەمپ: ئیسرائیل وەزعی باشە و ئێران دەناڵێنێت

ترەمپ: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلمان وەستاند

ترەمپ: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلمان وەستاند