سزاكان بۆ روسیا بەڕێوەن

نرخی نەوت دابەزی و كۆگاكانی ئەمریكا پڕن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ چوارشەممە 19.11.2025 نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ نزیکەی 65 دۆلار دابەزی و نرخی نەوتی خۆرئاوای تەکساسیش گەیشتە 60 دۆلار، ئەمەش دوای ئەوەی راپۆرتێکی دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی (API) زیادبوونی بەرچاوی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکای ئاشکرا کرد.

دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی، زیادبوونی 4.4 ملیۆن بەرمیل لە کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکادا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی کۆگای بەرهەمە پاڵاوتەکان ئاشكرا كرد، ئەمەش وای كرد نرخی نەوت دابەزێت.

بڕیارە لە ماوەی چەند رۆژێکدا سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر بەرهەمهێنەرانی روسی رۆسنەفت و لوکۆیل بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر مۆسکۆ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.

ئەمساڵ نەوت نرخی خۆی لەدەستداوە، لەناویاندا سێ مانگی لەسەریەک تا مانگی تشرینی یەکەم دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لەوەی دابینکردنی جیهانی لە خواست زیاتر بێت.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە پێشبینی کردووە لە ساڵی داهاتوودا زیادەڕەوییەکی پێوانەیی تۆمار بکات، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی هاوپەیمانی ئۆپێک+ و هەروەها وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێکەوەیە.

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین