بەرمیلەکانتان مەبەنە کۆڵان و لەبەر دەرگا دایبنێن

​ سبەی لە دەربەندیخان نەوتی ماڵان دابەش دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

سبەی لە دەربەندیخان نەوتی ماڵان دابەش دەکرێت و قایمقامیەتیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بەرمیلەکانیان لەناو کۆڵانەکان دانەنێن و هەر کەسەو لەبەر دەرگای ماڵی خۆی دایبنێت.

قایمقامیەتی دەربەندیخان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، سبەی چوارشەممە 19.11.2025 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەسەر هاوڵاتیانی قەزاکەدا و لە قۆناغی یەکەمیشدا لە گەڕەکەکانی هەوارەبەرزە، زمناکۆ و دەرسیم دابەش دەکرێت.

ئەمجارە پڕۆسەی دابەشکردنەکە لەڕێگەی عەدادەوە دەبێت و تەنکەری تایبەتیش بۆ هەریەکە لە ناحیەی باوەخۆشێن و گەڕەکی سیروان دابین دەکرێت.

قایمقامیەتی دەربەندیخان داوا لە هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دەکات، بەهیچ شێوەیەک وەک ساڵانی پێشوو بەرمیلەکان لەناو کۆڵانەکان دانەنێن، بەڵکوو بۆ هاوکاریکردنی تەنکەرەکان و سەرکەوتنی پڕۆسەکە، هەر ماڵێک بەرمیلەکەی تەنیا لەبەردەم دەرگای ماڵی خۆی دابنێت، داوایش دەکات لەو کارەکەدا هاوکاری لیژنەی سووتەمەنی بن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە جێبەجێ بکرێت.

​بەپێی دوایین راگەیەنراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، تا ئەمڕۆ، زیاتر لە 67 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 337 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابەش کراوە.

قایمقامیەتی دەربەندیخان بۆ هاوڵاتیان: پسوڵەی نەوتەکان...

قایمقامیەتی دەربەندیخان بۆ هاوڵاتیان: پسوڵەی نەوتەکانتان نوێبکەنەوە

نەوتەکەی دەربەندیخانیش گەیشت؛ خەڵکینە بەرمیلەکانتان ...

نەوتەکەی دەربەندیخانیش گەیشت؛ خەڵکینە بەرمیلەکانتان حازر بکەن