پێنج پیاو و ژنێک

له‌ رووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای شارەزوور بۆ دەربەندیخان شه‌ش کەس برینداربوون

964+

بڕوا مەجید _  شارەزوور

لەسەر ڕێگای گشتی قەزای شارەزوور بۆ دەربەندیخان ڕوداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شاهینە و mg ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش کەس برینداربون

جاسم محه‌مه‌د، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، بۆ 964 وتی، رووداوه‌كه‌ به‌ دیارکرداوی لە  گوندی چنارا روویدا، بەهۆیه‌وه‌ شه‌ش کەس برینداربون، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارەزوور.

سامان سابیر، لێپرسراوی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ، بۆ 964 ئەوەی وت” بەهۆی ئەو روداوەى ئەمشەوەوە شه‌ش هاوڵاتی بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەیان.

وتیشی “یه‌كێك له‌ برینداره‌كان ژنە و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌ش پیاون”
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان كرا، یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشانەی سلێمانی کرا و بریندارەکانی تر برینی سوکن و لەشارەزوور چارەسەریان بۆدەکرێت.