رووداوی هاتوچۆ - وێنە: 964
دەڵێ، سەرسوڕهێنەرە
وەزارەتی ناوخۆ ئاماری حەوت ساڵی رووداوەکانی هاتوچۆی بڵاوکردەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاماری ساڵانی نێوان 2018 بۆ 2025ی بڵاوکردەوە و دەڵێت، قوربانییەکانی دەست رووداوی هاتوچۆ لەماوەی حەوت ساڵی رابردوو کەمی کردووە و “ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن!”.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ لە هەولێر و ژمارەیەک شوێن چالاکی هەبووە، لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێت، سیستەمی هاتوچۆ و کامێراکانی تیژڕەوی، ئەمڕۆ بەرهەمەکانیان دەرکەوت، “خەڵک دەپارێزین و ژیان بەرز دەنرخێنین”، دیارە ئەوە بەهۆکاری کەمبوونەوەی قوربانییەکان دەزانێ.
بە گوێرەی ئەو ئامارەی بڵاوی کردووەتەوە؛
لە ساڵی 2018، لە هەولێر 1332 رووداوی هاتوچۆ و 256 قوربانی هەبووە، لە ساڵی 2025 بووەتە 346 ڕووداو و 53 قوربانی.
لە سلێمانی لە 1158 ڕووداو و 185 قوربانی بۆ 678 ڕووداو و 126 قوربانی کەم بووەتەوە.
لە دهۆک لە 1091 ڕووداو و 117 قوربانی، بووەتە 457 ڕووداو و 56 قوربانی.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، ساڵانە زیاتر لە چوار هەزار رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون و بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری گشتی دیوان کە لەچالاکییەکی وەزارەتەکە قسەی کرد، ئاماژەی بەوەکرد، لە 20 ساڵی رابردودا لەکوردستان ئۆتۆمبێل یەکێک بوە لەهەڕەشە جدییەکان لەسەر ژیانی مرۆڤ و سامانەکەی.
بە وردی ئامارەکان بەم جۆرەن:
پارێزگای هەولێر:
– 2018: 1332 ڕوداو، 265 مردوو، 1389 بریندار.
– 2019: 1465 ڕوداو، 209 مردوو، 1291 بریندار.
– 2020: 748 ڕوداو، 118 مردوو، 716 بریندار.
– 2021: 994 ڕوداو، 179 مردوو، 1008 بریندار.
– 2022: 811 ڕوداو، 110 مردوو، 865 بریندار.
– 2023: 890 ڕوداو، 87 مردوو، 842 بریندار.
– 2024: 709 ڕوداو، 98 مردوو، 726 بریندار.
– هەشت مانگی یەکەمی 2025: 346 ڕوداو، 53 مردوو، 327 بریندار.
پارێزگای دهۆک:
– 2018: 1091 ڕوداو، 117 مردوو، 1115 بریندار.
– 2019: 1002 ڕوداو، 98 مردوو، 1102 بریندار.
– 2020: 646 ڕوداو، 58 مردوو، 636 بریندار.
– 2021: 1004 ڕووداو، 103 مردوو، 1175 بریندار.
– 2022: 687 ڕوداو، 73 مردوو، 901 بریندار.
– 2023: 622 ڕوداو، 65 مردوو، 839 بریندار.
– 2024: 581 ڕوداو، 67 مردوو، 751 بریندار.
– هەشت مانگی یەکەمی 2025: 457 ڕوداو، 56 مردوو، 451 بریندار.
پارێزگای سلێمانی
– 2018: 1158 ڕوداو، 185 مردوو، 1543 بریندار.
– 2019: 1200 ڕوداو، 186 مردوو، 3291 بریندار.
– 2020: 871 ڕوداو، 171 مردوو، 2695 بریندار.
– 2021: 1240 ڕوداو، 231 مردوو، 3752 بریندار.
– 2022: 1065 ڕوداو، 174 مردوو، 3835 بریندار.
– 2023: 1037 ڕوداو، 153 مردوو، 3887 بریندار.
– 2024: 1012 ڕووداو، 155 مردوو، 3582 بریندار.
– هەشت مانگی یەکەمی 2025: 678 ڕوداو، 126 مردوو، 2600 بریندار.
ئەم داتایانە هاوکاتن لەگەڵ زیادبونی ژمارەی ئۆتۆمبێل لەشارەکانی هەرێم کە ساڵ بەساڵ لەبەرزبونەوەدایەو وەک یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی قەرەباڵغی و ڕوداوەکانی هاتوچۆ سەیر دەکرێت.