سعودیە

45 عومرەكار گیانیان لەدەست دا

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە سعودیە، 45 عومرەكاری هیندی گیانیان لەدەست دا.

پۆلیسی هیندستان رایگەیاند، 45 حاجی هیندی لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری مەدینە لە رۆژئاوای سعودیە گیانیان لەدەستداوە.

ئەفسەرێکی پۆلیسی هیندستان بە میدیاكانی وڵاتەكەی لاایگەیاندووە، “54 کەس لە حەیدەرئابادەوە بەرەو جەددە گەشتیان کردووە، پلانی گەشتەکەیان لە 9 تا 23ی ئەم مانگە بووە، هەشت کەس لەو عومرەكارانە لە رووداوەکە پێوەنەبوون، دوای ئەوەی بە جیا گەشتیان بەرەو مەدینە كردووە، 46 عومرەكاریش لە مەککەوە بەرەو مەدینە رۆیشتوون، کاتێکیش رووداوەکە روویداوە، 45 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و تەنیا یەك عومرەكاریان رزگاری بووە”.

کونسوڵخانەی هیندستان لە شاری جەددە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی دامەزراندووە بۆ هەماهەنگی هەوڵەکانی هاوکاری لە دوای ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە.

عومرەکارێکى کورد لە سعودیە کۆچى دوایى کرد

عومرەکارێکى کورد لە سعودیە کۆچى دوایى کرد