شاره‌وانییه‌كان: له‌و مامه‌ڵه‌كردنه دوور بكه‌ونه‌وه
“كڕین و فرۆشتن به زه‌وییه تازه دابه‌شكراوه‌كانى هه‌ولێر كێشه‌ى به دواوه‌یه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، هۆشدارى ده‌داته هاوڵاتیان و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه زه‌ویان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كڕین فرۆشتن به زه‌وییه‌كانیان نه‌كه‌ن، چونكه ده‌ڵێت له داهاتوودا كێشه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
شاره‌وانییه‌كانى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەم زەوییانە به دروست نازانێت، تا ئه‌وكاته‌ى فه‌رمانبه‌ران دەبنە خاوەنی سەنەد (تاپۆ)ی خۆیان و ئاگادار دەکرێنەوە، تا کاتی وردبینی لە داهاتوودا.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئاگاداربن، لە ئەگەری وەرگرتنی دووبارەی زەوی، ئەو فەرمانبەرە زەوییەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و تووشی سزای یاسای دەبێت، بۆیە داوای پابەندبوونیان لێ دەکات، كه مامەڵە بەو زەوییانە نەکەن، تا دەبنە خاوەن سەنەد یاخود تاپۆی خۆتان.