بۆ فرۆشتن عەرزی دەکات

پاسکیلە تاقانەکەی دارەتوو 180 مەدالیای پێوەیە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

پاسکیلە خنجیلە و جوانەکە، کە بە تاقانەی دارەتوو ناسراوە، هی مندالیکی رۆح سووکە و 180 مەدالیای پێوەیە، زۆریشی خۆش دەوێت، کەچی نیازی فرۆشتنیشی هەیە.

شاڵاوی تەمەن 10 ساڵ خولیایەكی سەیری هەیە، ئەویش پێوەكردنی جوانكارییە بە پایسكیلەكەی و ڤیدیۆكردنی و دانانی لە سۆشیال میدیا.

شاڵاو شوان بۆ 964 وتی، “پێنج ساڵە ئەم پاسكیلەم هەیە، ناوی تاقانەی دارەتووە و زیاتر لە 180 مەدالیام پێوە كردووە، مامم یارمەتی داوم و هاوڕێكانم دەڵێن زۆر سەرنجڕاكێشە و هێشتا شتی دیکەش ماوە پێوەی بکەم”.

دەشڵێت، “ئەگەر ئۆتۆمبێلێك بكڕم مەدالیای زیاتری پێوە دەكەم، موشتەری هەیە تەلەفۆن دەكات بەڵام نایكڕ، بەس من بۆ حەزی خۆم وام لێكردووە و نرخی جوانكاری و مەدالیاكان زیاترە لەو نرخەی كە داوای دەكەم”.

ئەم پاسکیلە پڕ جوانکارییە ئەوەندە خۆشەویستە لە دڵی شاڵاودا، دڵی نایە لە دەرەوە داینێت و خستوویەتیە ژوورەکەی خۆی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە رێگەى پایسکیلسوارییەوە هەڵمەتى گەڕانەوەى منداڵان ب...

لە رێگەى پایسکیلسوارییەوە هەڵمەتى گەڕانەوەى منداڵان بۆ خوێندن ئەنجامدرا