"خەڵک متمانەی بە بۆرسە نیە"

کردنەوەی بۆرسەی جیهانی کاریگەری لەسەر نرخی زیو نەبووە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

مامەڵەکارێک پێی وایە داهاتووی زیوو و بەهاکەی لە بەرزبونەوەدایە، ئەو دەڵێ خەڵک کە زیوو دەکڕن باشترە پەلە لە فرۆشتنەوەی نەکەن، هەروەک هاوتای نرخی جیهانی بیکڕن نە بە بڕی بەرزتر.

رەوەز میرزا، مامەڵەکای دراو و زیوە ئەو بە 964ی وت، ئەو خەڵک زیوویان کڕی بوو، تموحیان لەوەدا بوو زیوو زیاتر بەرزببێتەوە بۆیە زوو فریا نەکەوتن زیووەکانیان بفرۆشنەوە و زیانێکی زۆریان کردووە، ئێستاش نەچووە بچێت و داهاتوو زیوو لە بەرزیدایە.

لەبارەی جیاوازی نرخی لە بازاڕ و بۆرسە، رەوەز میرزا وتی، خەڵک لێرە متمانەیان بە بۆرسە نییە، بۆیە جیاوازییەکی زۆر لە بازاڕی خۆماڵی و جیهانی لە کاتی مامەڵە بە زیوو هەستی پێ دەکرێ.

ئەمڕۆ بەردەم بازاڕی دۆلارەکەی  کەسی تری نەئەگرت، قەرەباڵغییەکی زۆر هەبوو، ناوبەناو هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بەو خەڵکە دەکرد کە بۆ مامەڵەی کڕین و فرۆشتن زێر هاتبوون.

یەکێک لەو هاوڵاتییانە بە 964ـی وت، خەڵک هاتوون بۆ قازانج زیو بکڕن و داواکارییەکی زۆری لەسەرە،  ئەمەش وایکردووە لە یەک شەودا زیو زیاتر لە سێیەکی نرخەکەی لەدەستبدات و لە 120 دۆلارەوە هاتووەتە سەر 77 دۆلار.

ئەو وتی، کەسێک مریشک فرۆش بووە و دوێنێ هاتووە، هەموو سەروەتەکەی کردبوو بە زیو و نزیکی 15 هەزار دۆلار زەرەری کردووە، یەکێکی دیکە لەو هاوڵاتییانەی لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بوو بۆ 964 وتی، لەماوەی یەک هەفتەدا 18 هەزار دۆلار زەرەری کردووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

زیو ماڵی خەڵکی کاول کرد

زیو ماڵی خەڵکی کاول کرد