بارینێكی هێواش و له‌سه‌رخۆ
سه‌نگاو وه‌كو یه‌كه‌م شوێنى هه‌رێمى كوردستان باران په‌ڵه‌ى دا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له یه‌كه‌م شوێنى هه‌رێمى كوردستان باران په‌ڵه‌ى دا، ئه‌ویش سنورى ناحیه‌ى سه‌نگاوه له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ.
شێخ جه‌مالى كربچنه، یه‌كێك له دیارترین جوتیاره نموونه‌ییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان، بۆ 964 ئاشكراى كرد، له سنوورى گوندى كربچنه و ده‌وروبه‌رى ناحیه‌ى سه‌نگاو باران په‌ڵه‌ى داوه.
وتیشی “رێژه‌ى باریان بارین 45.3 ملیمه‌تر بووه و بارانه‌كه‌ش به‌هێواش باریوه و ته‌واو رۆچووه‌ته ناخى زه‌وییه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هه‌ر بارانێك به هێواشی و له‌سه‌رخۆ ببارێت ده‌كرێت له 40 تاوه‌كو 45 ملیمه‌تر په‌ڵه بدات، له بارانى به‌خوڕیش په‌ڵه‌دان له‌نێوان 60 تاوه‌كو 70 ملیمه‌تره.
روونیكرده‌وه ئێستا كه مانگى 11 یه كاتى په‌ڵه‌دانه چونكه پارساڵیش هه‌ر له‌م مانگه باران په‌ڵه‌ى دابوو.