لە ناحیەی لەیلان هاوڵاتییەک کەوتەناو حەوزێکی ماسی و خنکا
لە ناحیەی لەیلانی کەرکوک
هاوڵاتییەک کەوتەناو حەوزێکی ماسی و خنکا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە ناحیەی لەیلانی کەرکوک، هاوڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵ کەوتەناو حەوزێکی ماسی و خنکا، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کرا.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی لەیلان بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە لە بوونی تەرمێک لە ناو حەوزێکی ماسی، مەفرەزەیەکمان چووە شوێنەکە و دەرکەوت ئەو هاوڵاتییە نەخۆشی پەرکەمی هەیە و لە حەوزێکی بەخێوکردنی ماسی کاریکردووە، لەو کاتەدا کە رۆیشتووە ئاڵەف و خواردن بدات بە ماسییەکان، قاچی خزاوە و کەوتووەتە ناو حەوزەکە و دەستبەجێ خنکاوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و تەرمی هاوڵاتییەکەش بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە، دواتر رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
ناحیەی لەیلان دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی کەرکوک بەدووری 20 کیلۆمەتر، دانیشتووانەکەی لە کورد و تورکمان پێکهاتووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری