چەند کارمەندێکی کارەبای هەڵەبجە سەرقاڵی کارکردنن - وێنە: ئەرشیفی کارەبای هەڵەبجە
دەستبەجێ مۆلیدەکانتان هەڵبکەن
خاوەنى مۆلیدە ئەهلییەکانى هەڵەبجە ئاگادار دەکرێنەوە
964+
وریا فەتاح
سەرەڕاى ئەوەى یەکەم پارێزگاى هەرێمى کوردستانە کە کارەباى 24 کاتژمێرى بە تەواوەتى پێگەیشتووە، بەڵام بەهۆى کێشە لە فیدەرەکانى ناوشار، خاوەن مۆلیدەکان ئاگادار دەکرێنەوە کە مۆلیدەکانیان کار پێبکەن.
لیژنەى مۆلیدە ئەهلییەکانى هەڵەبجە، سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان ئاگادار دەکاتەوە کەبەهۆی کێشە لەفیدەرەکانی کارەبای ناوشار، دەستبەجێ لەکاتى بڕانى کارەبا مۆلیدەکانتان کار پێبکەن.
وەک باسکراوە، پێشتر خاوەن مۆلیدەکان ئاگادارکراونەتەوە کە لەگەڵ بڕانى کارەبا، مۆلیدەکانیان هەڵبکەن.
جەختیشکراوەتەوە، هەر خاوەن مۆلیدەیەک پابەند نەبێت، توشی سزای یاسای دەبن.