بارانی بەهێز بەڕێوەیە

بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن

964+

شۆڕش قادری

بەرگری شارستانی سۆران داوا لە هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەکات، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، بەپێی پێشبینەکانی کەشناسی هەرێم، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین لەئاردایە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین بۆ کاری پێویست نەبێ، سەردانی ناوچە شاخاویەکان نەکەن.

دەشڵێت، با هاوڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە قەراغ رووبارەکان و ئەو دۆڵ و نشێوانەی کە ساڵانە مەترسی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان لێ دەکرێ.

 بەفر و بارانبارین دەستیپێكرد و كەشوهەواش پێشبینییەكا...

 بەفر و بارانبارین دەستیپێكرد و كەشوهەواش پێشبینییەكانی راگەیاند

لە سۆران باران هەورەتریشقە بوو

لە سۆران باران هەورەتریشقە بوو