لیژنە پێکهات

دادوەر و راوێژکار لە لیژنەی یەکلاکردنەوەی سکاڵای هەڵبژاردنن

964+
ئەحمەد مستەفا

لیژنەی یاسایی بە سەرۆکایەتی دادوەر و راوێژکاران بۆ یەکلاییکردنەوەی تانە و سکاڵاکان پێکهێنرا، بڕیارەکانی دەستەی کۆمسیاران لە ماوەی سێ رۆژدا لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتاییدا تانەیان لێدەدرێت.

لە راگەیاندراوێکی کۆمسیۆن باس لەوەکراوە، کۆمسیۆن لیژنەیەکی پێکهێناوە لە کەسانى یاسایی تایبەتمەند، بە سەرۆکایەتی ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران، لەوانە دادوەر و راوێژکار، بۆ یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان.

هەموو بڕیارێکی دەستەی کۆمیسیاران لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامى هەڵبژاردن، تانە لە بەردەم دەسەڵاتی دادوەریدا دەدرێت، هەروەک ئەنجامی کۆتایی بە بڕیارێکی ئەنجومەن رادەگەیەنرێت و دوای تەواوبوونی پرۆسەی تانەدان و یەکلاییکردنەوە.

پێشتر، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، کۆی گشتیی سکاڵا تۆمارکراوەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتووەتە 101 سکاڵا.

بەپێی قسەی جومانە، 44 سکاڵا پەیوەستن بە دەنگدانی تایبەت و 57 سکاڵای دیکەش پەیوەستن بە دەنگدانی گشتی.

" کۆگاکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن پارێزراون"