لە نزیک گوندى قاشتى
ئاگاداربن؛ لە رێگاى دەربەندیخان بۆ سلێمانى رۆنەڕەشە رژاوە
964+
بڕوا مەجید_ دەربەندیخان
لەسەر رێگای دەربەندیخان بۆ سلێمانى، لەنزیک گوندى قاشتی رۆن لەبارهەڵگرێک رژاوەو بەسەر رێگاکەدا بڵاوبووەتەوەو بەهۆیەوە رووداوێکى هاتوچۆ دروستبووە.
جاسم محمد، بەڕێوبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ـى وت،” کاتژمێر 3ـى شەوى رابردوو، لەڕێگای زەڕایەن بۆ دەربەندیخان و بەدیاریکراوی لەهەورازی گوندی قاشتی، تانکەرێک رۆنى لێڕژاوە و بووەتە هۆى دروستبوونى ئاستەنگى هاتوچۆ”.
وەک باسى دەکات، تیمەکانیان دەستبەجێ شۆفێری بارهەڵگرەکەیان دەستگیرکردووە و ئۆتۆمبێلەکەش دەستی بەسەراگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
جەختیشى کردەوە کە تیمەکانی شارەوانی ئاگادارکراونەتەوە دەستبەجێ رێگاکە پاکبکەنەوە ،بەڵام بەهۆی رژانی ڕۆنەکەوە رووداوێکی بچوکی هاتوچۆ لە شوێنەکە روویداوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح