زێر لە بازارەكانی كوردستان
عەیار 21 مسقاڵی 845 هەزار دینارە
نرخی ئۆنسەی زێڕ لە دوێنێوە نزیکەی 100 دۆلار چووەتە سەری
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و لە چاو دوێنێدا ئۆنسەی 94 دۆلار چووتە سەری و مسقاڵی 21ـیش 17 هەزار دینار گرانتر بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.11.2025 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4210 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 141 هەزار دینار هەژمار کراوە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 885هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 845 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 725 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.