ئەمشەو بارانبارین کۆتایی دێت و کەشەکە سارد دەبێت
خۆتان بۆ تاوەباران و بروسکە حازر بکەن
دواجار پاییز خۆی نواند و بارانبارین دەستپێدەکات
964+
شۆڕش قادری
دواجار پاییز خۆی نواند و بارانبارین دەستپێدەکات، بەڵام پێش ئەو جەوە خۆشە تۆز و خۆڵێکی سوک ئاسمانی کوردستان دەگرێت و کەشەکەش فێنک تر دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.11.2025 ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت وپلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی هەینیش ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بەهۆی بەرز بوونەوەی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم.
سبەی شەو دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات، پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم و لەکاتەکانی درەنگانی شەودا، لە هەندێك شوێن ئەگەری تاوە باران و بروسکەشی هەیە.
بەپێی پێشبینییەکان بارانبارین تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا کەشەکە فێنک تر دەبێ و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی