بۆ یەکەمجار 

ئامێری هەناوبینی 5G لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار دانرا 

964+

توانا نەقی

بۆ یەکەمجار ئامێری لاپرۆس کۆپی (هەناوبینی) 5G لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی  شەهید هەژار لە کەلار دانرا و لەمەودوا ئەو ئەو نەشتەرگەرییەی هەناوبینی بەردەستە بۆ هاوڵاتیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیجی نەخۆشخانەی شەهید هەژار بڵاویکردەوە، ئامێری لاپرۆس کۆپی بۆ نەشتەرگەری بەڕێگەی هەناوبینی بۆ نەشتەرگەرییەکانی، زراو، ریخۆڵە کوێرە، هەبوونی تەنی نامۆ لە قورگ و گوێ و لوت، لەرێگەی  چەند کونێکەوە بێ کردنەوە بۆ حاڵەتە کتوپرەکان ئەنجام دەدرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ئامێرە لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە بە تێچووی 99 ملیۆن دینار دابینکراوە.

دوو ئامێری CPAP بۆ نەخۆشخانەی منداڵان دابینکرا

دوو ئامێری CPAP بۆ نەخۆشخانەی منداڵان دابینکرا