داتاى كۆمیسیۆنه
رێژه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته 30%
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌رانى بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى عێراق بڵاوكرده‌وه كه تاوه‌كو نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رێژه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته 30%.
به‌پێی ئاماره‌كانى كۆمیسیۆن، رێژه‌ی به‌شداری له پارێزگای هه‌ولێر 28.93% بوه و له سلێمانی 24.88% بوه و له پارێزگای دهۆكیش 27.36% بووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، تاوه‌كو نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێژه‌ی به‌شداری له پارێزگای به‌غدا 400 هه‌زار و 994 كه‌س ده‌نگیان داوه كه ده‌كاته رێژه‌ی 23.90%، له پارێزگای هه‌ولێریش 289 هه‌زار و 892 كه‌س ده‌نگیان داوه كه ده‌كاته رێژه‌ی 28.93%.
له پارێزگای سلێمانیش تاوه‌كو نیوه‌ڕۆ 278 هه‌زار و 480 كه‌س ده‌نگی خۆیانداوه كه رێِژه‌كه‌ی ده‌كاته 24.88%، له پارێزگای دهۆكیش 197 هه‌زار و 808 كه‌س ده‌نگیانداوه كه ده‌كاته رێژه‌ی 27.36%، له پارێزگای كه‌ركوكیش 258 هه‌زار و 823 كه‌س ده‌نگیانداوه كه ده‌كاته رێژه‌ی 24.88%.
كاتژمێر 7:00ـی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌رانسه‌ری سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و نزیكه‌ی 21 ملیۆن و 404 هه‌زار و 291 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.