خۆشناو و مەسیحیم
لۆ مافی خۆم هاتیمە
964+
عەبدولعەزیز خالند-هەولێر
مامەیەکی تەمەن 64 ساڵ چۆتە بنکەیەکی دەنگدان و دەڵێت، “خۆشناوم و مەسیحیم، لۆ مافی خۆم هاتیم”.
مەنسور عەزیز دانیشتوی شاری هەولێرە، تایبەت بۆ 964 وتی،” بەغدا دوژمنی کوردانە، لە باب و باپیری خۆم گوێم لێبوە، دەنگ دەدەم بەو کوردانەی لێرەن لۆ ئەوەی بەرگریمان لێبکەن و ئێمەی کورد دوژمنی کەس نین”.
دەشڵێت،” خۆشناوم و مەسیحیم و لۆ مافی خۆم هاتیمە و داواکارم هەموو گەنجەک بێن دەنگ بدەن و داوای مافی خۆیان بکەن ئەگەر نا مافمان دەخورێت”.
پێداچوونەوە: باخان تۆفیق