٥٠٤ جۆر مین و تەقەمەنی لەناوبران

 میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر 


دەزگای گشتی کاروباری مین دەڵێ  ٥٠٤ جۆر مین و تەقەمەنیان لەچەند ناوچەیەکی کوردستان لەناو بردووە.

ئەمرۆ ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە گوندی هاوار لە دەشتی خۆرەتاوە سەختەی هەورامان كە ناوچەیەكی مین رێژكراوە بەمین پاككرایەوە ٦٥ مین لە كێڵگەكە دەرهێنراون و تەقێنراونەتەوە. 

دەزگاکە دەڵێ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهاوكاری لەگەڵ چەند دەزگایەكی مین و رێكخراوی تایبەت بەو بوارە توانیویەتی ٣٠٤ مین و پارچەی تەقەمەنی و ٨ تەقینەوەی جیاواز و ٣٥ پارچە مین و تەقەمەینی جیاوازی دیكە بتەقێننەوە.

لە ئیدارەی گەرمیانیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی گەرمیان ١١٠ پارچە تەقەمەنی جۆراو جۆر لە سنوری ناحیەی قۆرەتوو و ٩ مینی دژە کەسی و چەند پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر لەکێڵگەمینی (دۆڵی سکەکە) تەقێندرانەوە.