"پرۆسه‌یه‌كى پاك و شه‌فاف بێت"
سه‌رۆك كۆمار ده‌نگیدا و داوای به‌شدارییه‌كی به‌رفراوان عێراقییه‌كانى كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆك كۆمارى عێراق، ده‌نگدانى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامدا و داواى له عێراقییه‌كان كرد به فراوانى روو له سندوقه‌كانى ده‌نگدان بكه‌ن.
عه‌بدولـلەتیف جه‌مال ره‌شید، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سوپاس و پێزانینى ئاڕاسته‌ی ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد كه هه‌وڵێكی زۆریاندا بۆ جێگیركردنی ئه‌منییه‌ت و سه‌قامگیری هه‌ڵبژاردن.
داواشی له عێراقییه‌كان كرد كه به‌شدارییه‌كی به‌رفراوان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكه‌ن و نوێنه‌رانی خۆیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێرن.
وتیشی “سوپاسی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو دامه‌زراوه پشتیوانه‌كانی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌وڵه گه‌ورانه‌ی كه داویانه له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌م ده‌ستكه‌وته نیشتمانی و دیموكراسییه، و ئومێدمان وایه هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی، پاك و شه‌فاف به‌ڕێوه بچن.”