سودانى ده‌نگی دا؛
“هه‌ڵبژاردنه‌كان پره‌نسیپی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له بنكه‌یه‌كى به‌غداى پایته‌خت ده‌نگی دا و وتی، هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لە بنكه‌یه‌كى ناوچەی کەڕادە مریەم لە بەغدا، له‌دوای به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق وتى “پیرۆزبایی ئه‌م ئاهه‌نگه دیموكراسییه له گه‌لی عێراق ده‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی ده‌ستوری خۆیاندا جێبه‌جێكران”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هه‌ڵبژاردنه‌كان پره‌نسیپی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، له‌ئێستاشدا له كه‌شێكی سه‌لامه‌ت و سه‌قامگیردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
سودانی له لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌ت گرنگییه‌كی زۆری به گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات داوه، ستایشی رۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی له ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردوه.
له كاتژمێر 7:00ـی به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌رانسه‌ری سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و نزیكه‌ی 21 ملیۆن و 404 هه‌زار و 291 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.