"ده‌ستوه‌ردانى ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردن نییه"
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وه‌ڵامی ئێران ده‌داته‌وه: “لێدوانەکەتان ئیستیفزازیییە”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، وه‌ڵامى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی دایه‌وه كه وتبوویان ده‌ستوه‌ردانی گوماناوی ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌یه، ده‌ڵێت ئه‌م لێدوانه‌تان ئیستفزازییه و ده‌ستوه‌ردانێكی قبوڵنه‌كراویشه له كاروباری عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه، سه‌رسوڕمانی خۆیان به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری عێراق ده‌رده‌بڕن، “ئه‌م لێدوانه ئیستفزازییە و نوێنه‌رایه‌تی ده‌ستوه‌ردانێكی روون و قبوڵنه‌كراو ده‌كه‌ن له كاروباری ناوخۆی عێراق، به‌و پێیه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بابه‌تێكی ته‌واو نیشتمانییه، كه ملكه‌چی ئیراده‌ی گه‌لی عێراق و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانه”.
“عێراق په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ دراوسێكانی ده‌پارێزێت، له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی یه‌كتر بۆ سه‌روه‌ری و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی ده‌وڵه‌تان” ئه‌مه‌ش قسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، كه پاراستنی دراوسێیه‌تی باش پێویستی به پابه‌ندبوون هه‌یه به‌و بنه‌مایانه و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر لێدوانێك یاخود هه‌ڵوێستێك كه پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق بكات یان ده‌ستوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی عێراق بكات.
ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاندبوو، دەستوەردان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا له‌لایه‌ن گه‌لی عێراق و حكومه‌ت و هه‌موو وڵاتانی به‌رپرسیاره‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه و سه‌ركۆنه ده‌كرێت، وتبووشی، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا له كاروباری عێراقدا بێگومان زیانبه‌خشن و ئه‌زموونه‌كانی رابردوو سه‌لماندوویانه، هه‌ر كاتێك ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا بكات، ئه‌نجامه‌كه‌ی زیان به ئاشتی و سه‌قامگیرییان ده‌گه‌یه‌نێت.