خرایە ژێر چاودێری دادوەرییەوە

دادگای تێهەڵچونەوەی پاریس ساركۆزى ئازادکرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دادگای تێهەڵچونەوەی پاریس ئه‌مڕۆ دووشەممە بڕیاری ئازادکردنی نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆکی پێشوتری فه‌ڕەنسای ده‌ركرد و بڕیاریشیدا بخرێته‌ ژێر چاودێری دادوەرییه‌وه‌.

نیکۆلا سارکۆزی، لە زیندانی لا سانتێ لە پاریس راگیراوە، دوای ئەوەی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا لە دۆسیەیه‌كدا كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ی لیبیا پارەی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکەی دابینكردوه‌.

سارکۆزی هێشتا رووبەڕوی رێوشوێنی یاسایی دیکە دەبێتەوە، لەوانە بڕیارێک کە چاوەڕوان دەکرێت لە 26.11.2025 لە دادگای باڵای فه‌ڕەنسا سەبارەت بە پارەدارکردنی نایاسایی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی لە ساڵی 2012، هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی بەردەوام لە تۆمەتەکانی دەستکاریکردن یان دەستوەردانی شایەتحاڵەکان.

سارکۆزی تەمەن 70 ساڵ، بووە یەکەمین سەرۆکی پێشوتری فه‌ڕەنسا لە مێژووی نوێدا، دوای ئەوەی لە 25.9.2025 سزای بەسەردا سەپێندرا، زیندانی کرا.

ئەمڕۆ سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا دەنێردرێتە زیندان

ئەمڕۆ سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا دەنێردرێتە زیندان

بەتۆمەتی قاچاخچێتی حەوت کەس لە فەڕەنسا دەستگیر کران؛ ی...

بەتۆمەتی قاچاخچێتی حەوت کەس لە فەڕەنسا دەستگیر کران؛ یەکێکیان عێراقییە