سەرۆکی هەرێـمی کوردستان دوای دەنگدان ؛
“کلیلی چارەسەری هەموو کێشەکان لە بەغدایە”
964+
باخان تۆفیق
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێـمی کوردستان ، دوایی دهنگدانی لە هەولێرى پايتەخت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هیواى خواست ئەم هەڵبژاردنە سەرەتای قۆناغێکی نوێ بێت بۆ گەلی عێراق چونکە دةلَيَت “گەلی عێراق شایستە ژیانێکی باشتر و شایستەترن”.
وتیشی “عێراق لە رووی ئابووری و ئاسایشەوە گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەرداهاتوو، ئێمە پێمانوایە ئەم هەڵبژاردنە سەرەتای قۆناغێکی نوێیە بۆ جێبەجێکردنی دەستوور.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەی دەنگدان گرنگیەکی زۆری هەیە و دەيانەوێت دۆخی هەموو عێڕاق بەرەو باشی بڕوات، دووپاتیشی کردەوە کە “کلیلی چارەسەری هەموو کێشەکان لە بەغدایە”
بارزانی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە “دوای هەڵبژاردن دانوستانەکان لەگەڵ بەغداد دەستپێ دەکەنەوە”