چیتر ناتوانیت لە 60 خولەک زیاتر تیکتۆک بەکار بهێنیت
+964
عادل کانەبی
کۆمپانیای تیکتۆک لە هەفتەی داهاتوودا ئەپدەیتێکی نوێ دەخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی تەمەن ژێر 18 ساڵان، کە وادەکات نەتوانن لە 60 خولەک زیاتر ئەپەکە بەکاربهێنن.
کۆمپانیای بای دانسی چینی، کە خاوەندارێتی ئەپلیکەیشنی تیکتۆک دەکات، رایگەیاند هەفتەی داهاتوو ئەپدەیتێکی تازە دەخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی تیکتۆک.
لە ئەپدەیتە نوێییەکەی تیکتۆکدا، کە تایبەت کراوە بە کەسانی تەمەن ژێر 18 ساڵان. لە کاتی بەکارهێنانی ئەپەکە بۆ ماوەی زیاتر لە 60 خولەک ئاگادارکردنەوەیەکیان بۆ دەچێت، کە دەبێت لە ئەپەکە بچنە دەرەوە و ئەگەر بیانەوێت بەردەوام بن لەسەر بەکارهێنانی، دەبێت وشەی نهێنی داخڵ بکەن، ئەگینا ناتوانێت لە بەکارهێنان بەردەوام بێت .
کۆمپانیاکە دەڵێت، ئەم نوێکارییەی تیکتۆک بە مەبەستی هاندانی هەرزەکارەکانە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کاتەکانیان.
تۆڕی کۆمەڵایەتی Tik Tok تۆڕێکی چینییە، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2016 کەوتە بەردەستی بەکاربەران، بەپێی نوێترین ئامار، کە لە چارەگی کۆتایی ساڵی 2022 بڵاو بووهتهوە، مانگانە لە هەموو جیهاندا نزیکی یەک ملیار بەکارهێنەری چالاکی هەبووە.