رۆیتەرز: دوو پیلانی داعش بۆ تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع پوچەڵ کراونەتەوە – وێنە: رۆیتەرز
پێش کۆبوونەوەی شەرع و ترەمپ هەواڵەکە بڵاوکرایەوە
“دوو پیلانی داعش بۆ تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع پوچەڵ کراونەتەوە”
964+
شۆڕش قادری
پێش کۆبوونەوەی شەرع و ترەمپ هەواڵی پوچەڵکردنەوەی دوو پیلانی داعش بۆ تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا بڵاوکرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی سوریا و کاربەدەستێکی باڵای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاویکردووەتەوە، لە چەند مانگی رابردوودا داعش دوو جار هەوڵی کوشتنی ئەحمەد شەرعی داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و هەردوو پیلانەکە پوچەڵ کراونەتەوە.
ئەو دوو سەرچاوەیە نەیانویستووە ناوی خۆیان و وردەکاری زیاتر لەو بارەیەوە ئاشکرا بکەن، تا ئێستاش دەزگا ئەمنییەکانی سوریا هیچ زانیارییەکەیان بڵاونەکردووەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆببنەوە و سوریاش ئامادەیە بچێتەناو ئەو هاوپەیمانێتییەی کە بۆ شەڕی دژ بە داعش دروستکراوە.