قەرارە بە سێ مانگ تەواو بکرێت

بە یەک ملیار دینار پارکێک لە گەڕەکی نیشتمانی هەولێر دروست دەکرێت

964+

شۆرش قادری

بە یەک ملیار دینار پارکێک لە گەڕەکی نیشتمانی شاری هەولێر دروست دەکرێت، ئەمڕۆ بەردی بناغەی دانرا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 10.11.2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە کاربەدەستانی پایتەخت چوونە گەڕەکی نیشتمان و بەردی بناغەی لالاڤ پارکـیان دانا.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پڕۆژەی دروستكردنی “لالاڤ پارك” بە گوژمەی یەك ملیار دینار و لەسەر رووبەری 33 هەزار و 135 مەتر دووجا و لە ماوەی سێ مانگدا جێبەجێ دەكرێت.

ئەم پاركە لە چوارچێوەی پلانی زیادكردنی رێژەی سەوزایی و بایەخدانە بە ژینگەی شاری هەولێر كە دانیشتووانی گەڕەكی نیشتمان و دەورووبەری سوودی لێ وەردەگرن و سیمایەكی جوانتریش بە شوێنەكە دەبەخشێت.

پێنج هەزار داری بەردار لە پارکی هەواری هەولێر چێندراون

پێنج هەزار داری بەردار لە پارکی هەواری هەولێر چێندراون

لە هەولێر پارکێکی نوێ بە رووبەری 150 مەتر چوارگۆشە کرایە...

لە هەولێر پارکێکی نوێ بە رووبەری 150 مەتر چوارگۆشە کرایەوە