خاوەن کۆمپانیایەک روونى دەکاتەوە
بۆچى پارە دەخرێتە ناو بەردى بناغەى پڕۆژەکان؟
+964
میلاد جەلال _ گەرمیان
زۆر جار دەبینین لەگەڵ دانانى بەردى بناغەى پڕۆژەیەک، بڕێک پارە دەخرێتە ناو شوشەیەک و لەناو بەردى بناغەى پڕۆژەیەک دادەنرێت، بەڵام تائێستا کەم کەس دەزانێت مەبەست لەو کارە چییە.
مەلیک سەلام، خاوەنی کۆمپانیای میتاڵ مان جی بە 964ـى وت،”دانانی ئەو پارەیە بەمەبەستی ئەوەیە خێر و بەرەکەت بهێنێت بۆ پرۆژەکە”.
“پارەکە دەخرێتە ناو شوشەیەک و دواتر دەکرێتە ناو بەردی بناغەکە و سەری دەگیرێتەوە”، مەلیک سەلام وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بڕی پارەکە دیاریکراو نییە، گرنگ ئەوەیە پارە بێت و نرخى هەبێت، هەیە 1000 دینار دەخاتە ناو شوشەکە و هەیە 10 هەزار و هەیە زیاتر، گرنگ ئەوەیە پارەبێت و خێر و بەرەکەت بھێنێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح