"20 ساڵ خه‌ریك بوو تا كاته‌كانى نوێژى دیاریكرد"
55 ساڵە هه‌ولێر و ده‌روبه‌رى بە خشتەی سه‌ید محه‌مه‌د پیرداودی نوێژ ده‌كه‌ن
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
ماوه‌ى 55 ساڵە کار بەخشتەیه‌ك بۆ كاتى نوێژكردن له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى دەکرێت، كه مامۆستایه‌كى ئایینى به‌ناوى سه‌ید محه‌مه‌د پیرداودى دایڕشتووه، كوڕه‌كه‌ى ده‌ڵێت، باوكى 20 ساڵ خه‌ریك بووه تا ئه‌م خشته‌یه‌ی داناوه و تا ئێستاش گۆڕانكارى تێدا نه‌كراوه.
مامۆستا عومەر، کوڕی مەلا سەید محەمەد پیرداودی بە964ـی وت، “باوکم لە تەمەنی 29 ساڵیدا بووە بە مامۆستای مزگەوتی پیرداود و لە ساڵی 1945 ەوە، هەموو رۆژێک پێنج جار چاودێری کاتی بانگەکانی کردووە، تا كاته‌كانى به‌ڕێكوپێكى دیاریكردووه.
وتیشی، “ماوەی 20 ساڵ هەموو رۆژانه کاتەکانی نوێژكردنى نووسیوەتەوە و لەلای خۆی تۆماری کردووە، دواتر لە ساڵی 1970 بە فەرمی لە شاری هەولێر و دەوروبەری کار بەو خشتەیە کرا بۆ کاتی نوێژەکان”.
باسی لەوەش کرد لە دواى 55 ساڵ تا ئێستا هه‌ر كار به‌م خشته‌یه‌ى باوكى ده‌كرێت و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، ته‌نانه‌ت چەند کەسێک کاتەکانیان بەراورد کردووەته‌وه و تاقیکردووەتەوە، بەڵام هەر وەکو خۆیەتی و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن