بۆ پرۆسەى حەجى 2026

دەست بە ئامادەکارى تاقیکردنەوەى مورشیدى ئاینى دەکرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرە، ئامادەکارییەکانى بۆ پرۆسەى حەجى 2026 دەستپێدەکات و رۆژى پێنجشەممەى داهاتوو، دەست بە تاقیکردنەوەی مورشیدی ئایینی دەکات و تاقیکردنەوەکەش لەسەر هەردوو کتێبی (کتاب الحج ) منهاج النووی و (کتاب الحج ) فقه المنهجی دەبێت.

بەپێى راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرە، بە فەرمانى وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، لیژنەیەکی پسپۆر و شارەزا راسپێردراون بۆ سەرپەرشتیکردنی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی ئایینی بۆ مورشیدی حەجی ساڵی 2026 و تاقیکردنەوەی هەموو مامۆستایان لەیەک کاتدا ئەنجام دەدرێت و پرسیارەکانیش بۆ هەموو مامۆستایانی بەشداربوو لە هەموو هەرێمی کوردستان یەک پرسیارە و هیچ جیاوازییەک نییە لەیەک کاتیشدا تاقیکردنەوەکە دەست پێدەکات و کۆتایی پێدێت.

وەک باسکراوە، تاقیکردنەوەکە کاتژمێر 9ـى بەیانى رۆژى پێنجشەممە لە هەرسێ شارەکانى هەولێر، سلێمانى و دهۆک ئەنجام دەدرێت.

روونیشکراوەتەوە کە مامۆستایانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە مزگەوتی “سەواف” لە پارێزگای هەولێر تاقیکردنەوە دەکەن کە ژمارەیان 150 مامۆستایە و مامۆستایانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین لە مزگەوتی “مامۆستا عبدالکریم مودەرس” لە شاری سلێمانی تاقیکردنەوە دەکەن و مامۆستایانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە مزگەوتی “جودی” لە شاری دهۆک تاقیکردنەوە دەکەن.

ئەمساڵ بۆ یەکەم جارە تۆمارکردنی ناوی حاجیان و مامۆستایانی ئایینی و پزیشکان و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن کۆمپانیاکان بە سیستەمی کراوە و هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەبووە لە ماڵی خۆی بە بێ رووتین و بێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەک بدات خۆی بۆ حەجی 2026 ناونووس بکات و هەر لەبەر ئەم هۆکارەیش لە هەموو هەرێمی کوردستان زیاتر لە 400 مامۆستای ئایینی بە سیستمی ئەلیکترۆنی داواکاری بوون بە مورشیدی ئایینی بۆ پرۆسەی حەجی 2026 پێشکەش کردووە.

“بڕیارە لە پرۆسەیەکی شەفاف و بە شێوەی تاقیکردنەوە مامۆستایانی سەرکەوتوو هەڵبژێردرین و هەر مامۆستایەک کۆنمرەی لە سەدا 75 بهێنێت چانسی دەبێت کە وەکوو مورشیدی ئایینی حەج بکات و کەمتر لەو کۆنمرەیە بە هیچ شێوەیەک بەشدار نابێت لە کێبڕکێ مورشیدی حەج”، بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرە وا دەڵێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 180 مامۆستای ئایینی پرۆسەی حەجیان وەکوو مورشید و موفتی بە خۆرایی و بێ بەرامبەر ئەنجام دراوە و زیاتر لە 700 مامۆستای ئایینییش سوودمەند بوون لە گەشتی عومڕە بەشێوەیەکی بێ بەرامبەر و بە خۆرایی و پرۆسەکەیش تاوەکوو ئێستا بەردەوامە.

نزیكەی 90 هەزار كەس ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ نووسیوە

نزیكەی 90 هەزار كەس ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ نووسیوە