گواستنهوه: ژینگەی ئەمنی سەقامگیره
لە كاتی هەڵبژاردن ئاسمانی عێراق كراوەیە و هاتوچۆی ئاسمانیش بەردەوام دەبێت
964+
فهرهاد حهسهن
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بهپێویستى نازانێت لهكاتى پرۆسهى ههڵبژاردن گهشتى فڕۆكهوانى بوهستێندرێت و ئاسمانى وڵاتهكهى بهرووى كۆمپانیا فڕۆكهوانییهكان دابخات، دووپاتیدهكاتەوەدۆخى ئاسمان ئاسایی دهبێت.
مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند هەموو فڕۆكەخانەكانی سەرتاسەری وڵات بە شێوەیەكی ئاسایی و رێكوپێك كاردەكەن و هاتوچۆی ئاسمانی بەبێ هیچ پچڕانێك بەردەوامە.
وتیشی “تاوهكو ئێستا هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی فەرمی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە نەگەیشتووە سەبارەت بە داخستنی ئاسمانی، سنوورداركردنی هاتوچۆی ئاسمانی، یاخود راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان”.
ئاماژهى بهوهشكرد، هێڵی ئاسمانی عێراقی بەردەوامە لە ئەنجامدانی گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لە ماوەی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنەكان بە شێوەیەكی رێكوپێك، جەختیشی لەوەكردەوە كە كەرتی فڕۆكەوانی عێراق بەپێی بەرزترین ستانداردی سەلامەتی و ئەمنی فڕۆكەوانی نێودەوڵەتی كاردەكات، لەژێر چاودێری راستەوخۆی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی، كە چاودێری جێبەجێكردنی ڕێسا و ڕێساكانی ڕێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO) دەكات.
باس لهوهشكراوه، كه بەردەوامی هاتوچۆی ئاسمانی لەكاتی هەڵبژاردندا، ئاماژەیە بۆ سەقامگیری ژینگەی ئەمنی و رێكخستن لە وڵاتدا، هەروەها بەڵگەیە لەسەر توانای دامودەزگاكانی دەوڵەت بۆ هاوسەنگكردنی مومارەسەی ئەركە دیموكراسیەكان لەگەڵ دابینكردنی خزمەتگوزارییە گرنگەكان بۆ هاوڵاتیان بەبێ هیچ پچڕانێك.