"بەرهەمی پەتاتەمان 600 هەزار تۆنە"

شەش هەزار تۆن پەتاتەی هەولێر هەناردەی ئیمارات دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

بڕیارە ئەمساڵ شەش هەزار تۆن پەتاتە هەناردەی وڵاتی ئیمارات بکرێت و ئەمڕۆش دەست بە رەوانەکردنی ئەو بەرهەمە کرا.

هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری گشتيی کشتوکاڵی هەولێر بە 964ـی وت، “ساڵانە بەرهەمی پەتاتەمان دەگاتە 600 هەزار تۆن، کە پێداویستی خۆمان 150 هەزار تۆنە و ئەوەی دیکەی هەناردەی شارەکانی دیکەی عێراق و وڵاتانی دەرەوە دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە بۆ ئەمساڵ شەش هەزار تۆن پەتاتە رەوانەی وڵاتی ئیمارات بکرێت و ئەمڕۆش لە قۆناغی یەکەمدا 100 تۆن پەتاتە رەوانە دەکرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

وەزیری کشتوکاڵ: بەرهەمی پەتاتە بۆ زیاتر لە 650 هەزار تۆن ...

وەزیری کشتوکاڵ: بەرهەمی پەتاتە بۆ زیاتر لە 650 هەزار تۆن بەرزبووەتەوە