رێنمایی پسپۆڕێک بۆ خانمان

“بەبێ دەستکێش و ماسک ملخوارەکە بەکارمەهێنن”

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

پسپۆڕێکی بواری دەرمانسازی هۆشداری بە خانمان دەدات کە بۆ پاککردنەوەی ناو ماڵەکانیان بە هیچ شێوەیەک ماددە پاککەرەوەکان تێکەڵ نەکەن و مەترسی بۆ سەر گیانی خۆیان دروست نەکەن.

د. رێناس رەئوف پسپۆڕی بواری دەرمانسازی و ژەهرزانی قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “بەکارهێنانی پاککەرەوەکان کە ناوی جۆراوجۆریان هەیە لای خۆمان، وەک ملخوارەکە، بەبێ دەستکێش و ماسک مەترسیدارن و دەبنەهۆی وشکبوونەوەی پێست و چەندین نەخۆشی دیکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، نابێ بەهیچ شێوەیەک ئەو جۆرە ماددانە تێکەڵ بەیەکتر بکرێن و دەبێ بڕێکی زۆر ئاویان تێبکرێت، لە کاتی بەکارهێنانیشدا دەبێ دەرگا و پەنجەرەی ماڵ بکرێتەوە.

“کەیسی وامان هەبووە کە کەسەکە لەکاتی خاوێنکردنەوەی ماڵ بەو ماددانە، دەرگا و پەنجەرەی ماڵی قەپات کردووە و بەهۆیەشەوە لەهۆش خۆی چووە”، د. رێناس رەئوف وای وت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە ئەگەری ژەهراویبوون بە کلۆر چۆن چارەسەری خۆت دەکەیت؟

لە ئەگەری ژەهراویبوون بە کلۆر چۆن چارەسەری خۆت دەکەیت؟