بە زیاتر لە ملیارێک دینار
كۆمپانیایه‌كى لوبنانى ماستهرپلانى هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ۆڕكشۆپێكیان به‌ڕێوه‌برد بۆ چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى ماستهرپلانى شاره‌كه كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه خه‌ریكن و ئێستا كه‌وتووه‌ته قۆناغى جێبه‌جێكردن، ئاشكرایان كرد، ئه‌و كۆمپانیایه‌ى ماسته‌پلانه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات ، لوبنانییه.
وۆرکشۆپه‌كه، تایبەت بوو به خستنەڕووی بژاردەکانی ماستەرپلان، كه جگه له قایمقامییه‌ت و شاره‌وانى نوێنه‌رانى وه‌به‌رهێنان، ئه‌ندازیاران، ژووری بازرگانی و نوێنەرانی زانکۆی هەڵەبجە و پەرلەمانی کوردستانیش ئاماده‌ى بوون.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، پرۆژەی ماستەرپلانهكه یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی وەزارەتی شارەوانی کە لەلایەن کۆمپانیای (خطیب و علمی)ی لوبنانیەوە بە بودجەی زیاتر لە ملیارێک دینار جێبەجێ دەکرێت و سەرپەرشتی پرۆژەکە لەلایەن چوار لیژنەی تایبەتەوە دەکرێت.
دوو له‌و لیژنانە لە وەزارەتی شارەوانی و دوو لیژنە لە شارەوانی هەڵەبجە، لیژنەی بەرێوەبردنی ماستەرپلان بەسەرۆکایەتی سەرۆکی شارەوانی و ئەندامیەتی بەڕێزان بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجەو بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی هەڵەبجە.
کارەکانی پرۆژەکە پێکدێت لە نۆ قۆناغی جیاواز، کە تاوه‌كو ئێستا دوو قۆناغی تەواو بووە و پڕۆژەکە بە شێوازێکی رێکوپێک بەرەو پێش دەچێت بۆ تەواوکردنی قۆناغەکانی تر.