رێگەی کۆچ

25 گەنج لە لیبیا هاتنەوە و سۆراغی 12 کەسی دیکە دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 25 هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بە شێوەی نایاسایی رێگەی هەندەرانیان گرتەبەر، لە وڵاتی لیبیا دەستگیر دەکرێن، لەسەر ئەرکی حکومەت رێكاری گەڕانەوەیان گیرایەبەر و گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

هەروەک، کارمەندێکی باڵیۆزخانەی لیبیا سۆراغی 12 گەنجی دیکەی دەستپێکردووە کە، دەوترێ لە نزیک پایتەختن.

حکومەتی هەرێم لە راگایەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، پاش گەیشتنەوەیان، تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تیمی پزیشکی و هاوکاریی، لەگەڵ ئازادکراواندا بوون و پشکنینی تەندروستی پێویستیان بۆ کرا، دواتر گەنجە ئازادکراوەکان گەڕێندرانەوە ناو كەس و كاریان.

لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لەوەکردووە، ئەحمەد سەحاف، باڵیۆزی عێراق لە لیبیا لە کاتی ماڵاواییکردنی لە کۆچبەرە گەنجەکان، بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی میتیگای تەرابلوس، ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵەکانی باڵیۆزخانەکە بووە هۆی گەڕاندنەوەی کۆچبەران بە ڕێنمایی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە.

سەحاف، بەپێی راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نزیکەی 150 کۆچبەر لە کاتی کردنەوەی باڵیۆزخانەکەوە تا ئێستا گەڕێنراونەتەوە، وە کاریان کردووە لەسەر دابینکردنی خۆراک و دەرمان و رەخساندنی پەیوەندیکردنیان لەگەڵ خێزانەکانیان بە شێوەیەکی خولی، هەروەها باڵیۆزخانەکە لە بەدواداچوون و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار لە لیبیا بۆ ئەم مەبەستە کاردەکات، بەتایبەتی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەری نایاسایی لە رۆژهەڵاتی تەرابلوس.

سەحاف، ئەوەی ئاشکراکردووە، هەوڵەکانی باڵیۆزخانەکە چڕکراونەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی 12 کۆچبەری دیکە کە لە ئێستادا لە پارێزگای میسراتەدان کە نزیکەی 250 کیلۆمەتر لە  تەرابلوسی پایتەختەوە دوورە، وە باڵیۆزخانەکە کارمەندێکی رەوانە کردووە بۆ سەردانیکردنیان لە رۆژی 4.11.2025 بۆ دڵنیابوونەوە لە تەواوکردنی رێکارەکانی گەڕاندنەوەیان.

ئەمڕۆ 40 گەنج کۆچبەر لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە؛ هێشتا چەن...

ئەمڕۆ 40 گەنج کۆچبەر لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە؛ هێشتا چەندین گەنجى تر ماون بگەڕێندرێنەوە

18 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا خنکان تا ئێستا ناسنامه...

18 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا خنکان تا ئێستا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌بووه‌