لە گەڕەکی کەلاری کۆن 

سێ رۆژە گەنجێک لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە 

964+

توانا نەقی

ماوەی سێ رۆژە گەنجکی گەڕەکی کەلاری کۆن کە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتای پێبوە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە بۆیە پۆلیس داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئەگەر سۆراغێکی زانرا ئاگاداریان بکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەو گەنجە ناوی ئەمیر ئەکرەم ئەلیاس بابەیە و دانێشتووی گەرەکی کەلاری کۆنە و کەسوکارەی پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە سێ رۆژە بێ سۆراغە.

ئاماژە بەوەشکراوە، گەنجەکە لە دایکبووی 1995ـە و پیشەی کاسبەو ئۆتۆمبێلێکی شاهینەی رەنگ نیلی پێیە و جلوبەرگەکەی بەریشی رەنگی رەشە.

لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار پۆلیس لەسەر دیارنەمانی ناوبراو دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە و داوا لەهاوڵاتیانیش دەکەن هەرکەس زانیاری لەسەر ناوبراو هەیە لەڕێگەی ژمارە 104ـەوە  پۆلیس ئاگاداربکاتەوە.

گه‌نجی ونبووى كورد له‌ كه‌ركوك ماوەی پێنج رۆژە بێسه‌...

گه‌نجی ونبووى كورد له‌ كه‌ركوك ماوەی پێنج رۆژە بێسه‌روشوێنه‌