نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
نزمە
نرخى نەوت لەخوار 64 دۆلارەوەیە
964+
وریا فەتاح
نرخى نەوت زیاتر دابەزى و ئەمڕۆ لەخوار 64 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.11.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و69 سەنت دیاری کراوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 59 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.