سلێمانى
چەند منداڵێک لەسەر شەقامێک جێهێڵدراون
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
چەند رۆژێکە، ژمارەیەک منداڵ لە شەقامى خانەقاى شارى سلێمانى جێهێڵدراون و شەو و رۆژ لەو شەقامە دەمێننەوە و هەر لەوێش دەخەون.
مام لەتیف کە چایخانەیەکى لەو شەقامە هەیە، بۆ 964 باسى لەوەکرد کە ژنێک لەگەڵ پیاوێکى بەتەمەن، منداڵەکانیان لەو گەڕەکە جێهێشتوون و شەو و رۆژ دەمێننەوە و کەس نایەت بەلایانەوە.
بەوتەى مام لەتیف، خەڵکى بازاڕەکە هەماهەنگن و خواردن و خواردنەوەشیان پێدەدەن، بەڵام بوونەتە هۆى تێکچوونى شەقامەکە، چونکە شتەکانیان لەوێ فڕێ دەدەن و جوڵەیان زۆرە.
لە رێگەى 964ـەوە، مام لەتیف داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، چارەیەک لەو منداڵانە بکات و بخرێنە شوێنێکى شایستە.
منداڵەکان تەمەنیان لە نێوان 5 بۆ حەوت ساڵدایە و دەوترێت خەڵکى سوریان.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح