پاییزی تەوێڵە لە هەورامان - وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
گەرمیانیش هاتە خانەی 20ـەکان
کەشەکە تەواو پاییزییە و تەنیا لە بارانی کەمە
964+
شۆڕش قادری
کەشەکە تەواو پاییزییە و تەنیا لە بارانی کەمە، پلەی گەرما لە هەموو ناوچەکانی کوردستان لە نێوان 20 بۆ 30 پلەی سیلیزییە و شەوانیش هەست بە سەرما دەکرێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 3.11.2025 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان، نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرماش گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و هەروەک دوێنێ دەبێت.
بۆ سبەی سێشەممەش کەشەکە جێگیر دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان 30 پلە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران 20 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 25 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی