دهۆک و زەورا یەکسان بوون
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لە گەڕی 19ـی خولی نایابی عێراق، یانەی دهۆک میوانداری زەورای کرد و ئەنجامی یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات و سێ خاڵی یارییەکەیان دابەشکرد.
گێمی یەکەمی یارییەکە بە یەکسان بوون کۆتایی هات، ئەگەرچی زەورا لە خولەکی 34 گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام ئۆفساید بوو.
گێمی دووەم، زەورا کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد، بەڵام لەهێرشێکی پێچەوانەدا لە خولەکی 72 یاریزان برینس ئۆپۆکۆ، گۆڵی پێشکەوتنی بۆ دهۆک تۆمار کرد، بەڵام لەخولەکی 76 یاریزان ماجد سەبری، بە پەناڵتی گۆڵی یەکسانی بۆ زەورا تۆمار کرد و یارییەکەش بەم ئەنجامە کۆتایی هات.
بەو ئەنجامە، یانەی دهۆک لە 19 یاری 32 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی شەشەم دایە، زەوراش بە 34 خاڵ لە پێنجەم دایە.
+1
پێداچوونەوە: فەرمان سادق