12 کیلۆمەتر رایکرد

خاوەن پێداویستی تایبەتە و بەشداری ماراسۆنی کردووە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

پاڵەوانێک لە ماراسۆنی هەولێر پیاوێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ماراسۆنی هەولێر 12 کیلۆمەتر رایکرد و وەک نموونەیەکی کۆڵنەدان دەرکەوت و دەڵێت دەبوو خەڵک زیاتر بەشدارییان بکردایە.

شوان وەلی خاوەن پێداویستی تایبەتە و بە 964ـی وت، هەموو جار بەشداری دەکات و ئەمڕۆ 12 کیلۆمەتر رایکردووە و لە چەندین وڵاتی دیکەش بەشدار بووە لە راکردنی ماوە درێژ.

ئاماژە بەوەکرد، لە وڵاتانی دیکە خەڵکانێکی زۆر زیاتر بەشدار دەبن لە راکردنەکە، دەبوو لە هەولێریش هەزاران خەڵکی زیاتر بەشدار بوونایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

 ماراسۆنی نێوەدەوڵەتی هەولێر بەردەوامە 

 ماراسۆنی نێوەدەوڵەتی هەولێر بەردەوامە