نرخی نەوت بەرزبووەوە
دابەزیوە
نرخی نەوت لە خوار 65 دۆلارەوەیە
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت ئێواران کەمێک کەبرزدەبێتەوە و بەڵام هەر کە بەیانی لێهات دادەبەزێت، لەم هەفتەیەدا بەرزبوونەوەی وای بەخۆوە نەبینوە و نەچووەتە 66 دۆلار.
ئەمڕۆ هەینی 31.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و لە چاو دوێنێ ئێوارەدا 0.41% دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 60 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەرێژەی 0.43%دابەزیوە.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.