سەرۆکی شارەوانی چی دەڵێ؟

هەواری شار.. لە رووبەری 44 هەزار مەتر دوجا چیمەن رادەخرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دەڵێ، بۆ زیادکردنی سەوزایی لە ناو پارکی هەواری شار دەستکراوە بە ئامادەکاری و رواندنی 44 هەزار مەتر دووجا چیمەن لە زۆنی 20ـی ناو پارکی هەواری شار.

بەڕێوەبەرایەتی پارکی هەواری شار سەرپەرشتی دەکات، ئەوەش بە هەماهەنگی کۆمپانیای جێبەجێکار کە پێشتر سیستمی ئاودێری بۆ دابینکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.10.2025، لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینیوویەتی ئاماژەی بەوەکردووە، پارکی هەواری شار، ئەو پارکەیە کە سەرەڕای قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجەی پێویست بە شانازییەوە بەشێک بووین لە پاراستن و جوانکردن و گەشەپێدان و فراوانکردنی ئەم پارکە و وەک یەک تیم و وەک یەک خێزان.

وە، هەمیشە کارمان کردووە لەسەر زیادکردنی رووبەری سەوزایی، و بەچەندین قۆناغی جۆراوجۆر تا ببێت بە هەوارێک بۆ هاوڵاتییانی شارە خۆشەویستەکەمان و لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا پشووەکانی تێدا بەسەربەرن.

سەرۆکی شارەوانی دەڵێ، لە هاوڵاتییان و گەشتیاران ئەخوازن پاک و خاوێنی پارکەکە بپارێزن و کارئاسانی بکەن بۆ کارمەندانی پارکەکە تاوەکو بتوانن لەخزمەتی گشتیدا بن.

لەبەشی سەرەوە رێگەیەکی دیکە بۆ چوونە هەواری شار دروست ...

لەبەشی سەرەوە رێگەیەکی دیکە بۆ چوونە هەواری شار دروست دەکرێ