قەڵادزێ

ئۆتۆمبێل لە منداڵێکی دووساڵانیدا و گیانی لەدەستدا 

964+

محەمەد عەلی – قەڵادزێ

لە نزیک نەخۆشخانەی دۆستی تایبەت لە قەڵادزێ ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی دوو ساڵانی داو گیانی لەدەستدا.

راستی خدر بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە 964ـی وت، کاتژمێر 05:25 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی دوو ساڵان گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، کەهێنایان گیانی لەدەست دابوو.

وتیشی، منداڵەکە خەڵکی گوندی زەڵێن لە پشدەر لەگەڵ کەسوکاری بە سەردان هاتوون بۆماڵی خزمێکیان منداڵەکەیان لە سەر شەقام ئۆتۆمبێلێک لێیداوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، دوای توێکاری بۆتەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

ئەومنداڵەی گیانی لەدەستداوە رەگەزی مێیەو تەمەنی دووساڵانە و خەڵکی گوندی زەڵێ بووە لە پشدەر.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێک گیانی لەدەست دا 

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێک گیانی لەدەست دا